خانمە گۆرانیبێژ (چنار) بەرهەمە نوێکەی بەناوی"بەسە"بڵاوکردەوە

2020/12/30    878 جار بینراوە
 
* نەوژین
 
 
دوای پێنج ساڵ دابڕان خانمە گۆرانیبێژ چنار، بە بەرهەمێکی نوێ بە ناوی"بەسە" دەرکەوتەوەو دەڵێت" ئومێد دەکەم بە هونەرەکەم کەمێک خزمەت بکەم.
 
خانمە گۆرانیبێژ چنار، لە بارەی بەرهەمەکەیەوە لە پەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕیی کۆمەڵایەتی فەیسبوک رایگەیاند: بەرھەمە نوێیەکەم"بەسە"پێشکەش دەکەم بەگشت ھاوڕێ و  ھەوادارانم، بە ھیوام کە بە دڵتان بێت و توانیبێتم بەھونەرەکەم کەمێک لە خزمەتی ئێوەدابم. 
 
کاری موسیکی ئەم بەرهەمەی خانمە گۆرانیبێژ لەلایەن ئاریۆس ھەمە سەئید ئیبراھیم، دانراوەو تێکسی گۆرانیەکەش ھەمە سەئید ئیبراھیم، نوسیویەتیەوە.
 
کۆتا بەرهەمی خانمە گۆرانیبێژ چنار، ("پەپۆلەی ئازادی" هونەرمەند (مەزهەری خالقی)، بو لە یوتوبی تایبەتی خۆی ٢٢٨ هەزار بینەری هەیە.
 
 
 



Newjin.net - 2023
ژمارەی سەردان 1,114,323     ژمارەی میوان 38

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە