خانمە دەرهێنەرێکی کورد خەڵاتی سکاندیناڤیایی بەدەستهێنا

2021/09/22    1132 جار بینراوە
 
* نەوژین
 
خانمە دەرهێنەرێکی کورد خەڵاتی باشترین بەڵگەفیلمی سکاندیناڤیا بەدەستهێنا، ئەو فیلمەشی کە خەڵاتەکەی بۆ بەدەستهێناوە چیرۆکی پەنابەرێکی دیپۆرتکراوەو بۆ وڵاتەکەی خۆی کە ئەفغانستانە.
 
بەڵگە فیلمی سەفەری ئەبولی لە دەرهێنانی 'یاسەمەن شەریف' خەڵاتی براوەی فێستیڤاڵی فیلمی پانۆرامای سکاندیناڤیا بردەوە. یاسەمین، لە وتاری بەدەستهێنانی خەڵاتەکەدا رایگەیاند: فیلمەکەی دەتوانێت یارمەتیدەرێکی باش بێت بۆ ناساندنی زیاتری ئەفغانستان.
 
بەڵگە فیلمەکەی یاسەمەن، بەسەرهاتی کەسێکی ئەفغانی نیشان دەدات کە چۆن لە وڵاتەکەی کۆچ دەکات، بەڵام دواتر دیپۆرتی ئەفغانستان دەکرێتەوە.
 


Newjin.net - 2025
ژمارەی سەردان 2,054,013     ژمارەی میوان 360

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە