ئەو کاتەی پایز خەریکی داماڵینی گەڵاکان بو 'هەوار' وشەکانی کۆدەکردەوە
2021/09/21
1054 جار بینراوە
* نەوژین
خانمە نوسەر هەوار محەمەد، لەگەڵ هاتنی وەرزی پایزدا کتێبێکی نوێی بەناوی 'پایزی من' دەخاتە بەر دیدی خوێنەرانی.
لە بارەی کتێبەکەیوە هەوار محەمەد، دەڵێت : ”ئەو کاتەی پایز خەریکی داماڵینی گەڵاکان بو من سەرقاڵی کۆکردنەوەی وشەکانم بوم، ئەمەش بە تێپەڕبونی چەند وەرزێکی پایز دوای نوسینەوەی کۆتا کتێبم بەناوی رێگەی هات و نەهات“.
کتێبی پایزی من، کتێبێکی شعرییە و دیزاینەکەی لەلایەن بەختیار عەلی یەوە بۆ کراوە.
|