یەکێک لە براکانی 'مونیرە' ئەو ژنەی لە کەلار خنکێندرا سزایی هەتاهەتایی بەسەردا سەپێندرا

2021/09/12    1402 جار بینراوە
 
* نەوژین – ساکار خالید – کاژان غازی
 
دادگایی تاوانەکانی گەرمیان سزایی زیندانی هەتاهەتایی بەسەر یەکێک لە براکانی مونیرە سەپاند کە لە مانگی نۆڤەمبەری ساڵی رابردو هەواڵی کوشتنی لە کەلار لە لەلایەن سێ برایەوە کاردانەوەی گەورەی لێکەوتەوە، پۆلیس ئەو کات رایگەیاند دوای دەستگیرکردنی سێ برایی 'مونیرە' بە تۆمەتی کوشتنی دانیان بە تاوانەکەیانداوە، بەڵام لە ئێستادا دادگا بڕیاری ئازادکردنی بۆ دو براکەی تری دەرکردوە.
 
ساڵی رابردو لە شەوێکی باراناویدا ( ٢٠/١١/٢٠٢٠) لە گەرەکی شارەوانی ٢ لە قەزای کەلار، بە هۆی قیژەو ناڵەی مناڵە سێ ساڵانەکەی ماڵە درواسێیەکەیان دەچیتە ماڵەکەی مونیرە  دەبینێت تەرمەکەی بە پەتەوە هەڵواسراوە، بڵاوبونەوەی هەواڵەکەی وایکرد سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی و کۆنسوڵی ئەمریکا بێنێتە دەنگ بە دەرکردنی بەیانامەی هاوخەمی و دواکردنی بە سزاگەیادنی بکەرانی.
 
 عەلی جەمال، وتەبیژی پۆلیسی گەرمیان لە لێدوانێکدا بۆ 'نەوژین' ئەوەی ئاشکراکرد، دوای ئه‌وه‌ی کەیسەکەیان ناردوەتە دادگا بە ‌ پێی ماده‌ی ١٠٤لە یاسایی سزادانی عێراقی حوكمی هه‌تاهه‌تایی بۆ یه‌كێك له‌ بكوژه‌كان ده‌ركراوە.
 
وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان وتیشی: چوار كه‌س ده‌ستی هه‌بوه‌ له‌م تاوانه‌دا ئەو کات دەستگیرکران، لە ئێستادا به‌ بریاری دادگا سیانیان ئازادکراون،کە دوبرای و دەستگیراکەی بون.
 
ئەمە لە کاتێکدا بە گوێرەی بە دوداداچونکەکانی ئەو کاتی 'نەوژین' لە کاتی دەستگیرکردنی دو براکەی دیکەی دانیان بەوەدا نابو کە بە هاوبەشی تاوانەکەیان ئەنجامداوە.
 
بە پێی ئەو زانیاریانەی لە سەرچاوەی فەرمی دەست نەوژین کەوتوە بە پێی بەڵگەکانی ناو دادگا تەنها یەک برای وەک تاوانبار ناساندوە وەک بکەری تاوانەکە، هەروەک مناڵەکانیان دوای روداوەکە براونەتە خانەی بێ سەرپەرشتانی سلێمانی، بەهۆی ئەوەی هیچکام لە خێزانەکانی دایکیان'مونیرە' و باوکیان ئامادەنەبون بەخێویان بکەن.
 
 لەم لینکەوە خوێنەری وردەکاری چیرۆکی روداوەکەبن (مونیره‌... ئه‌و ژنه‌ى حكومه‌ت و یاساش نه‌یانپاراست)
 


Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,360,597     ژمارەی میوان 2740

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە