شۆخ کامەران یەکەم کتێبە شعری بڵاوکردەوە

2021/09/05    847 جار بینراوە
 
* نەوژین
 
خانمە شاعیری لاو شۆخ کامەران، یەکەم کتێبی تایبەت بە بەرهەمە شعریەکانی بڵاوکردەوە بەناوی' ئەو شەوانەی بە دەم نەی تەواو بون'
 
شۆخ کامەران،  لە ساڵی (١٩٩٦) لە شاری کۆیە لە دایک بوە، هەرلە منداڵیەوە خولیایی نوسینی هۆنراوەی هەبوە ، لەتەمەنی (١٠)ساڵیەوە بەشداربوە لە کۆڕی شعرى منداڵان و چالاکیە هونەریەکان .
 
لەگەڵ ئەمانەشدا شۆخ بە ئاستێکی زۆر باش قۆناغی خوێند دەبڕێت و بەشی ئەندازیاری شارستانی زانکۆی کۆیە تەواودەکات.
 
شۆخ، دەڵێت: خێزانەکەم پاڵپشتی منن بەتایبەت دایکم، زۆر هاندەرم بو بۆ نوسینی هۆنراوە، من هۆنراوە وەک خۆراک بۆ رۆحم دەبینم و هەرگیز ناتوانم دەستبەرداری بم .
 


Newjin.net - 2023
ژمارەی سەردان 1,114,385     ژمارەی میوان 63

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە