نەوژین
پێنج کچی کورد پرۆژیەکیان بە سەرپەرشتی پلاتفۆڕمی زانستی ژنانی کورد خەڵاتی 'گوان ئیدن' یان لە پەیمانگای گۆتەی ئەڵمانی، بەدەستهێنا. کە لە پرۆژەکەدا دەیانەوێت گوندەکانی هەرێم بکەن بە بنەمای سیسیتەمێکی ژینگەی تەندروست.
خەڵاتەکە لە لایەن وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا پشتگیری دارایی دهكرێت، دڵبهند ئیبراهیم حاجی، رێكخهر و ئهندامی ئهو گروپه ژینگه پارێزییه و خوێندکار لە زانکۆی سۆران دەڵێت: ئەم پڕۆژەیە لە لایەن ستافی پلاتفۆڕمی زانستی ژنانی کورد بۆ پاراستنی زەوی (kurdish enlightened women) سەرپەرشتی دەکرێت، كه یەکەمین پلاتفۆڕمی زانستییە لە کوردستان، کاردەکات.
ئامانجەکانی پلاتفۆرمەکە خۆی دەبینێتەوە لە بەرزکردنەوەی رێژەی ژنانی کورد لە زانستدا، هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگا سەبارەت بە کێشە ژینگەییەکان و سەرپەرشتیکردنی پڕۆژەی تایبەت بە گۆڕانی کەش هەوا.
هەروەک دڵبهند لە وتەکانیدا بەهۆی بەدەستهێنانی خەڵاتەکە بۆ ماڵپەری فەرمی زانکۆی سۆران ئاماژەی پێکردوە پرۆژەکەیان لەژێرناوی(پەروەردەی سەوزە)ه و، قۆناغی تاقیکارییەکەی لە گوندەکانی قەزای رواندز دەبێت، کەوا تێیدا جەخت دەکرێتەوە لەسەر رۆڵ و گرنگی گوند لە سیستەمی ژینگە و پاراستنی ژینگه.
لەم پرۆژەدا لەگەڵ دڵبەند چوار ژنە چالاکوانی دیکەی ژینگە بەشدارن ئەوانیش هەریەکە لە (شۆخان ئەیوب،هێڤی موحسین، ڤینۆس سەلاحەدین، بێلان عهبدولخاق). كار لهسهر پڕۆژهكه دهكهن کە سەرجەمیان قوتابی ودهرچوی زانكۆی سۆرانن.
ئەمەش بەرامبەر پڕۆژهیهكی ژینگه پارێزیان راگهیاند، لهبهر گرنگی پڕۆژهكه و رۆڵی له پاراستنی ژینگه، خهڵاتێكی نێودهوڵهتی بهدهستهێنا.