* نەوژین
خانمە گۆرانیبێژ و موزیسیانی کورد ئاینور دۆغان، بە یه‌كێك له باشترین گۆرانی بێژه‌كانی جیهان بۆ ساڵی ٢٠٢١ هه‌ڵبژێردرا.
پێشانگەی میوزیکیی جیهانی"وۆمێکس" کە پرۆژەیەکی نێودەوڵەتییە بۆ پشتیوانی و گەشەپێدانی موزیکی گەلان، ساڵانە لە دوایین هەفتەی مانگی ئابدا ئەم خەڵاتە دەبەخشێتە باشترین موزیسیان و گۆرانیبێژ، بۆ ئەمساڵ خەڵاتەکەی بەخشیە خانمە گۆرانیبێژی کورد ئاینور دۆغان.
لە بارەی بەخشینی خەڵاتەکە بە ئاینور، بەڕێوبارانی پرۆژەکە دەڵێن: لەپای هەوڵەکانیەتی بۆ پێشخستنی هونه‌ری گه‌له‌كه‌ی و زیندوهێشتنه‌وه‌ی كولتوری گه‌لی كورد وه‌ك گه‌لێكی دێرینی جیهان.
لە کاتی وەرگرتنی خەڵاتەکەیدا ئاینور دۆغان، وتی: ”موزیك كلیلی دۆزینه‌وه‌ی کولتوری گه‌لانه، به تایبه‌ت کولتوری ئه‌و گه‌لانه‌ی كه هه‌وڵی سڕینه‌وه‌یان ده‌درێت. هونه‌ر و کولتوری جیاواز، به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه گه‌لی له یه‌كتر جیاوازین، شه‌ره‌فێكی گه‌وره‌یه به نوێنه‌رایه‌تی موزیك و کولتوری گه‌لی کورد ئه‌و خه‌ڵاته دەبەخشرێ بە من، كه تا ئێسته ئه‌و گه‌له خاوه‌ن قه‌واره‌ی خۆیان نین و ده‌چه‌وسێنرێنه‌وه، بۆمن فەخرە كه وه‌ك ژنێك نوێنه‌رایه‌تی گه‌له‌كه‌م دەکەم“.
ئاینور دۆغان، ساڵی ١٩٧٥ لە پارێزگای دێرسیمی باکوری کوردستان لەدایکبوە، خاوەنی دەیان گۆڕانیە بە زمانی کوردی.