*نەوژین
رۆژ لە دوای رۆژ ژمارەی کچانی شێوەکار رولەزیادبون دەکەن بەشێوەیەک لە خولەکانی و پێشەنگاکانی شێوەکاری گەرمیان ژمارەی کچان بە بەراورد بە رەگەزی بەرامبەریان زیاترە.
ئەمە لە کاتێکدایە لە خولێکی شێوەکاری سەنتەرێکی شاری کەلار لە کۆی ٢٢ فێرخواز ١٥ فێرخوازیان لە رەگەزی مێن.
سەردار نۆڕێ، مامۆستا لە بەشی شێوەکاری سەنتەری چالاکی گەنجانی کەلار، بۆ نەوژین وتی: لە ئێستادا، کۆمەڵێک فێرخواز لە هەردو رەگەز کە لەم بەشەدان رۆژانە بەشێوەی پراکتیکی و تیۆری راهێنانیان پێدەکەم ئەم گەنجانە لە رێگەی ئەم خولانەوە، کۆمەڵێک بنەمای گرنگ فێر دەبن، کە بۆیان دەبێتە بناغەی شێوەکاری بەتوانا، تا لەو رێگەیەشەوە خزمەت بە هونەر و کۆمەڵگە بکەن لەگەڵ ئەوەشدا تەواوی کەرەستە و پێداویستییەکانی فێربونی وێنەکێشانیان بۆ دابینکراوە.
هەروەک ئاماژەی بەوەکرد ئەوەی تایبەتمەندی بەخشیوەبەم خولەی شێوەکاری بەشداری بەرچاوی کچانە تێیدا.
ئەم فێرخوازانە، دەستپێکی کاری هونەرییان هەر دەگەڕێتەوە بۆ بەشداربونیان لە خولی فێربونی شێوەکاری لە سەنتەرەکەدا کە ئێستا ئاستیان بەروپێش چوە لە هونەرەکەدا ، کۆی ئەو تابلۆیانەش، ساڵانە لە کۆتایی وەرزی هاویندا، لە پێشانگایەکدا نماییشدەکرێن.
بە وێنە دیمەنێک لە چالاکیەکانیان