ژنان ریکۆردی مێژوی لە ئۆڵۆمپیادی ئەمساڵ تۆماردەکەن

2021/08/04    884 جار بینراوە
 
* نەوژین
 
لە ئۆڵۆمپیادی ئەمساڵی تۆکیۆ ژنان بە چەند ریکۆردێک مێژوی نوێی لە پاڵەوانیەتیەکە دەنوسنەوە، لەوانە بۆ یەکەم جار لە مێژوی پاڵەوانیەتیەکە خانمە یاریزانێک سێ خول مەدالیایی زێڕ بەدەستدەهێنێت.
 
خانمەیاریزانی پۆڵندی  'ئانیتا فلۆدارچیک'ی تەمەن (٣٥ ساڵ)، بە بەدەستھێنانی مەدالیای زێڕی ئۆڵۆمپیادی تۆکیۆ لە یاری ھەڵدانی قورسایی دا، بو بە یەکەم ژنە یاریزان کە لە سێ خولی ئۆڵۆمپیادی لەسەر یەک، مەدالیای زێڕ بەدەستبێنێت.
 
 
هەروەک ژنە مەلەوانی ئوسترالی (ئیما ماکیون) ریکۆردێکی مێژویی بۆ وڵاتەکەی تۆمارکرد لە ئۆڵۆمپیادی تۆکیۆ، پاش بەدەستھێنانی ٤ مەدالیا زێڕ و ٣ مەدالیای برۆنز لەم خوڵەی پاڵەوانیەتیەکەدا.
 

 



Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,336,064     ژمارەی میوان 750

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە