* نەوژین
ئەگەرچی بڕوانامەی دکتۆرای لە زانستی ماتماتیک هەیە، وهیچ راهێنەرێکی نیە، بەڵام ئانا کەیسنهۆفەر توانی مەدالیایی زێر لە کێبڕکێی پاسکیلسواری ژنان بۆ ئۆڵۆمپیادی ئەمساڵ بەدەست بهێنێت.
ئانا کەیسنھۆفەر، تەمەن ٣٠ ساڵ لە ئۆڵۆمپیادی ئەمساڵی تۆکیۆ لەیابان پلەی یەکەمی پێشبڕکێیی پاسکیل سواری بەدەستێنا و مەدالیایی زێڕی لەملکرا.
ئەو لە ساڵی (٢٠١٤)ەوە دەستی بە کاری پاسکیل سواری کردوە بەردەوام بوە لە بەکارهێنانی ئەگەرچی ئەو بروانامەی ماستەری لە زانستی ماتماتیک لە زانکۆی کامبرجی بەریتانیا و دکتۆراشی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی کەتەلۆنیای بەرشەلۆنە لەئیسپانیا بەدەستھێناوە، بەڵام ئەمانە نەبون بە رێگر لەبەردەم خولیایی لێخوڕینی پایسکیل و توانی ئەمساڵ بە خەونەکەی بگات کە پاڵەوانی ئۆڵۆمپیاد بو.
بەمەش ئانا سەرنجی میدیا جیهانیەکانی بەلای خۆیدا راکێشاوەو وەک سوپرایزێکی وەزش ناوی دەهێنن کە زانایەکی ماتماتیک دێتە رکابەریە وەرزشیەکان و دەبێتە پاڵەوان.