ژنێک بۆ سەرۆکایەتی سۆماڵ خۆی کاندید دەکات

2021/07/19    628 جار بینراوە
 
* نەوژین
 
بۆ یەکەم جار لە مێژوی وڵاتی سۆماڵ ژنێک بۆ پۆستی سەرۆکی وڵات خۆی کاندید دەکات  و دەڵێت: چاوەڕێی پیاوانمان کرد کێشەکانی وڵات چارسەر بکەن بەڵام نەیانکرد ئێستا ئێمە ئەوە دەکەین.
 
 فەوزیە یوسف،  تاکە بەربژێری ژنە بۆ پۆستی سەرۆکایەتی وڵاتی سۆماڵ ئەو لە پێشوتردا چەندین پۆستی گرنگی وڵاتی بەڕێوەبردوە لەوانە جێگری سەرۆک وەزیران، وەزیری دەرەوەو یەکێکە لە ژنە سیاسیە ناودارەکانی ئەو وڵاتە.
 
 لە بارەی خۆکاندیدکردنیەوە دەڵێت: ˮزۆر چاوەڕێی پـیاوانمان کرد کێشەکانی سۆماڵ چارەسەربکەن، بەڵام هەتا ئەمڕۆ هیچ ئەنجامێکیان نەبوە، بۆیە بڕیارمدا خۆم کاندید بکەم“.
 
لە وەڵامی ئەو پرسیارەشدا کە زۆر روبەڕوی دەبێتەوە بەوەی کە ئەو مسوڵمانە و ئیسلام رێگە بە ژن نادات سەرکرایەتی بکات دەڵێت: ˮئیسلام هیچ رێگری لەوە ناکات ژن کاری سیاسی بکات یان پـۆستی سەرۆکایەتی وڵات بگرێتەدەست، بە نمونە وڵاتی بەنگلادیش ئیسلامن و چەندین ساڵە ژنان رێبەرایەتی دەکەن.
 
بڕیارە لە(١٠/١٠/٢٠٢١) هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی لە سۆماڵ ئەنجام بدرێت، فەوزیەش بە سەرکەوتنی دەبێتە چوارەم ژن لە کیشوەری ئەفریقا  کە سەرۆکایەتی وڵاتەکەی بکات.
 


Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,305,609     ژمارەی میوان 459

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە