* نەوژین
پزیشكێکی پسپۆڕی ژنان و مناڵ بون رایدەگەیەنێت ئەگەرچی چەندین هۆکاری جیاواز هەیە بۆ توشبون بە شێرپەنجەی مەمک وەک بۆماوەیی و خراپی خوەکانی رۆژانە، بەڵام دەتوانرێت بە سیستمی خۆراک و خواردنی میوە و وەرزشی رۆژانە مەترسییەکانی توشبون بەو نەخۆشییە کەمبکرێتەوە.
دکتۆر هودا محێدین، پزیشکی پسپۆڕی ژنان و مناڵبون ژمارەیەک میوەی دیاری کردوە کە بەهۆی ئەو ترشی (ئیلاجیک، فیتۆستیرۆڵ، لیکۆبین، ریشاڵ و دژە ئۆکسان)نەی تێیاندایە توشبون بە شێرپەنجەی مەمک کەمدەکەنەوە، میوەکانیش بریتین لە (هەنار، تو، قۆخ، گێزەر، پرتەقاڵ).
لە رۆژی جیهانی بەرنگاربونەوەی نەخۆشی شێرپەنجە (٤/٢/٢٠٢١)وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند: زیاتر لە سەدا ١٨ توشبوانی شێرپەنجە لەکوردستان شێرپەنجە مەمکە لەو رێژەیە ٥١٪ لە رەگەزی مێن و ٤٨٪ رەگەزی نێرە.