* نەوژین
کچێک لە شاری سلێمانی پرۆژەیەکی کلتوری راگەیاند و یەکەمین چالاکی بەناوی (کاتێک ئافرەتەکانی مێژو و ئێستا دەدرەوشێنەوە) بەڕێوەبرد.
رەوشت وەهاب، دامەزرێنەری پرۆژەی هەوریە کە کاردەکات بۆ پارستنی کلتور بۆ 'نەوژین' وتی: ”لەیەکەم کارماندا دیبێتێکمان بۆ ژنەسەرکەوتوەکان سازکرد کە باسیان لە ئەزمونی خۆیان کرد، هەروەها پێشانگایەکی هاوشێوە کەباس لەچیرۆکی توانا ولێهاتوی ژنان لەکۆمەڵگەدا دەکات بەوێنە رێکخرابو“.
لە حەوتەوانی هەوری باسی رۆڵی ژن و دەستکەوتەکانیان لە شارستانیەتی کۆن و لە ئێستاداکرا، هەروەها چیرۆکی سەرکەوتنی ئافرەتە داهێنەرەکانی کۆن و سەردەم، پانێڵێک لەسەر رۆڵی ژن لە دروستکردنی شارستانیەت، نمایشی جلوبەرگ ی ئافرەتانی نەتەوە جیاوازەکانی عێراق و کوردستان، پێشانگای کەلتوری، میوزیکی کەلتوری تێدا بەڕێوەچو.
چالاکی حەوتەوانی مۆزەخانەی هەوری وێنە: دامەزراوەی ڤیم
دامەزرێنەری پرۆژەی هەوری وتیشی: ”دەمانەوێت گرنگی بە کلتور و داب و نەریتی نەتەوە و نیشتمان بدەین و فولکلوری کوردەواری زیندو بکەینەوە شارستانیەتی خۆمان بپارێزین“.
هەوری مۆزەخانەیەکی جوڵاوە و پرۆژەیەکی کلتوریە بۆ ناساندنی کەلەپور و شارستانیەتی نەتەوەی کورد و نەتەوەکانی تری عێراق، بە پاڵپشتی دامەزراوەی ڤیم.
چالاکی حەوتەوانی مۆزەخانەی هەوری وێنە: دامەزراوەی ڤیم
چالاکی حەوتەوانی مۆزەخانەی هەوری وێنە: دامەزراوەی ڤیم
چالاکی حەوتەوانی مۆزەخانەی هەوری وێنە: دامەزراوەی ڤیم