* نەوژین
ئەمڕۆ لە مەراسیمێکدا رێزلێنانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم بەخشرایە ٣٢ ژنە کارمەندی وەرشەی کارەبای سلێمانی لە پایی ئەرك و ماندوبونیان.
ئاشتی عەبدوڵڵا، نوێنەری جێگری سەرۆكی حكمەتی هەرێمی كوردستان لەمەراسیمەكەدا رایگەیاند: ”ئەو ژنانە جێگەی شانازی ئێمەن و پێویستە زیاتر گرنگی بەم جۆرە ژنانە بدەین، چونكە بەبێ ماندوبون كاردەكەن و خزمەتی سلێمانی دەكەن“.
ئاشتی عەبدوڵڵا، نوێنەری جێگری سەرۆكی حكمەتی هەرێمی كوردستان لە مەراسیمەکەدا، وێنە: بەڕێوبەرایەتی کارەبای سلێمانی
لە مەراسیمەكەدا(٣٢) ژن خەڵاتی رێزلێنانی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتیان پێبەخشرا.
هاوكات ئهندازیار سالار حسامەدین، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی لەمەراسیمەكەدا رایگەیاند: ”ئەم ژنانە كە لێرە كاردەكەن بۆ ئەوەی سلێمانی روناك كەنەوە، خزمەتی شاری سلێمانی دەكەن“.
سالار حسامەدین، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی، وێنە: بەڕێوبەرایەتی کارەبای سلێمانی
بەڕێوبەری کارەبای سلێمانی وتیشی: ”ئەم ژنانەی لەم وەرشەیە كاردەكەن هۆكارن بۆ ئەوەی كارەبای سلێمانی بەشێوەیەكی باش بدرێت بەهاوڵاتیان“.