چۆپی 'تۆ منت نەناسی'ی بڵاکردەوە

2021/05/20    1774 جار بینراوە
 
* نەوژین
 
خانمە هونەرمەند چۆپی فەتاح، نوێترین گۆرانی بڵاوکردەوە کە ئاوازەکەی هونەرمەند 'زیاد ئەسعەد' دایناوە.
 
 
بەرهەمە نوێیەکەی خانمە هونەرمەند چۆپی فەتاح بەناو 'تۆ منت نەناسی'ە.
 
 
ئەم گۆرانیە نوێیەی 'چۆپی' لە تێكست و ئاوازی هونەرمەند، زیاد ئەسعەدە، ئاریۆس كاری ئەڕێنجمێنتی بۆ كردوە، ئەڵتان نوری كاری دەرهێنانی بۆ ئەنجامداوە.
 
 
ساڵی رابردو بە گۆرانی 'دەبێرۆ' ئەم خانمە گۆرانیبێژە پێشوازیەکی گەورەی لێکراو تا ئێستا یەکێکە لە گۆرانیە پڕبینەرەکان و لە کەناڵی تایبەتی خۆی لە یوتوب زیاتر لە ٩ ملیۆن هەشسەت هەزار بینەری هەیە.
 

 

 



Newjin.net - 2025
ژمارەی سەردان 2,241,058     ژمارەی میوان 4207

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە