ئەڤین عەبدوڵڵا: خەڵکی ئۆکسفۆرد خۆشیان دەویستم بۆیە دەنگی ئەو شارەم بەدەستهێنا

2021/05/16    701 جار بینراوە
 
* نەوژین – پەرژین کامەران
 
 
لە رۆژهەڵاتی کوردستانەوە بۆ بون بە ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی ئۆکسفۆردی بریتانیا ئەمە چیرۆکی سەرکەوتنی کچە کوردێکە لە هەڵبژرادنەکانی شارەوانی ئەو وڵاتە ئەو دەڵێت”بەهۆی کارەکانمەوە خەڵکی ئۆکسفۆرد خۆشیان دەویوستم“. ئەمەش بەهۆکاری سەرکەوەتنەکەی دەزانێت.
 
 
ئەڤین عەبدوڵڵا ئەبریشمی، نەوەی 'پێشەوا قازی محمد ' ماوەی ٢٠ ساڵە لە رۆژهەڵاتی کوردستانەوە روی کردوەتە وڵاتی بریتانیا وەک کاندیدی پارتی کاری بەریتانیا، کە حزبێکی سوسیال دیموکراتە ،بەشداری هەڵبژاردنەکانی ئەو وڵاتەی کردوە لە ئەنجامیشدا توانی دەنگی پێویست بۆ بون بە ئەندام بەدەستبهێنێت.
 
ئەو بۆ 'نەوژین'باسیلەوکرد توانیویەتی دەنگی ئەو ناوچەیە بەدەستبهێنیت کە پارتی سەوز هەوڵێکی زۆری دەوە بۆ ئەوی ئەو بەشەی شارەکە بەدەست بهێنێت.
 
 
ئەڤین ئەبریشمی، لەگەڵ هاوکارەکانی لە شاری ئۆکسفۆرد وێنە: نەوژین
 
ئەڤین چۆن دەستی پێکرد؟
 
 
سەرەتای چالاکیەکانی دەگەڕێتەوە بۆ (٢٠٠٤) لە یەکێتی کرێکاران (ئیتیحادی کارگەری) و پارتی کاردا بوە بە ئەندام، وەک خۆی دەڵێت ”بەڵام ماوەیەک بەهۆی دایکایەتیەوە ودور کەوتمەوە لە کارەکانم“.
 
 
ئەو دوبارە لە ساڵی(٢٠١٣)بو بە ئەندامی پارتی کار، لەگەڵ ئەوەشدا لەگەڵ رێکخراوە کوردیەکان کاری کردوە بۆ ناساندی کلتوری نەتەوەکەی لەساڵی (٢٠١٧)بوە بە ئەندامی بەڕێوبەری رێکخراوی کوردانی ئۆکسفۆرد، ئەم رێکخراوە کاری راگەیشتنە بە دۆخی کوردانی نیشتەجێی ئۆکسفۆردو هەوڵدەدا زانیاری لەسەر دۆخی کورد و کلتور و مێژوی کورد بە خەڵکی ئێرە بدات.
 
چی بۆ پرسە نەتەوەیەکانی کورد کردوە؟
 
ئەڤین، دوری لە نەوتەوەکەی وای نەکردوە لە پرسە گرنگەکانی بێ هەڵویستبێت بەڵکو بەکاری هێناوە بۆ گەیاندی دەنگی نەتەوەکەی بە خەڵکی ئەو وڵاتە بەشێوەیەک  
لە ساڵی (٢٠١٨) و پاش هێرشی تورکیا بۆ سەر عەفرین کۆمیتەی 'ئورژانس بۆ عەفرین'ی دامەزراند، ئەو دەڵێت: ”خەڵکێکی زۆری بەریتانیا بون بە ئەندامی کۆمیتەکە کە کارمان کەمپین کردن بو دژ بە داگیرکاری تورکیا بۆ سەر ئەو شارە“.
 
 
 
ئەڤین ئەبریشمی، لەگەڵ هاوکارەکانی لە شاری ئۆکسفۆرد وێنە: نەوژین
 
هەروەک لەسەرەتای سەر هەڵدانی پەتای کۆرۆنا (کۆڤێد ١٩) دەستی بەکاری خۆبەخشی کردوە گروپێکی بۆ هاوکاری کردنی کەسانی(بەساڵاچو، کەم ئەندام ، تەنیا و خاوەن منداڵی بچوک )دروستکردوە.
 
 
ئەڤین ئەبریشمی، سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنەکان دەگەڕێنێتەوە بۆ کاریگەری کارە خۆبەخشییەکانی ”بەهۆی کارەکانمەوە خەڵکی شار خۆشیان دەویستم، ئەمەش کاریگەری لەسەر دەنگدانەکانم هەبو“.
 
 
 
 


Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,362,977     ژمارەی میوان 1239

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە