* نەوژین - میهرەبان سەلام
٣٤ ساڵ بەر لە ئێستا لەم رۆژەدا لە شاری هەڵەبجە خۆپیشاندانێکی بەرفراون دژی رژێمی بەعس و راگواستنی خەڵکی گوندەکانی ئەو ناوچەیە بەڕێوەچو، ژنانیش بە بەشداریەکی بەرچاو و شەهید بونیان مێژوی خۆیان لەو رۆژەدا نوسیوەتەوە.
چنور مەحمود، یەکێک لەو ژنانەی کە بەشداری خۆپیشاندانەبوە بۆ 'نەوژین' ئەو رۆژەی بەم شێوەیە گێرایەوە وتی: ”ئه‌و خۆپیشاندانه رق و کینه‌ی خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه و ده‌وروبه‌ری بو به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتی دڕندانه‌ی رژێمی به‌عس، به‌رامبه‌ر راگواستنی خه‌ڵکی گوند نیشینه‌کانی ده‌وروبه‌ری هه‌ڵه‌بجه، خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه ئه‌مه‌ی پێ قبوڵ نه‌ده‌کرا چونکه گونده‌کان پاڵپشتیه‌کی گه‌وره‌ی هێزی پێشمه‌رگه بون بۆیه بڕیاری خۆپیشاندان و راپەڕینیاندا“.
ژنان بەشدار و هاندەری خەڵک بون بۆ خۆپیشاندانەکە
کچان و ژنانی هەڵەبجە بەشێوەیەکی بەرفراوان بەشدار و هاندەری خەڵک بون لە خۆپیشاندانەکەدا هەروەک 'چنور' دەڵێت: ” ئه‌وکاته ئێمه قوتابی بوین و هه‌وڵمانده‌دا قوتابیان بۆ به‌شداری کردن له خۆپیشاندان هاندهین، ئەوەبو ئەوکاتەی بە هوتاف کێشان بەروە کانی عاشقان کەوتینەڕێ له به‌رده‌م دوکانه‌که‌ی باوکم که به دوکانی(مەحمود سافه) ناسراوه، هێزه‌کانی به‌عس ده‌ستیان کرد به ته‌قه هه‌رله‌وێدا کەسێک شه‌هید بو“.
چنور مەحمود، لەکاتی گێرانەوەی خۆپیشاندانەکەی ساڵی ١٩٨٧ شاری هەڵەبجە وێنە: نەوژین
ئەوکاتە چنور لەگەڵ غەزەلی هاوڕێی دەبێت، بەڵام برایەکەی 'غەزەل' برینداردەبێت بۆ رزگارکردنی خۆیان دەگەیەننە نەخۆشخانەی شارەکە”که گهشتینە نەخۆشخانە بینیمان ژماره‌یه‌کی زۆر هێزی چه‌کدار به‌عس ده‌وری نه‌خۆشخانه‌که‌یان داوه، هیچ رێگه‌یه‌ک نیه بۆ رزگار بون، ئەوە بو غەزەل ئازایانە جل و بەرگی پەرستاری لەبەر کرد و توانی براکەی رزگاربکات، به‌ڵام دواتر له کاتی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه شه‌هید بون“.
لەکاتی تەقاندنەوەی ئەو گەڕەکەی خۆپیشاندانەکەی تێداکرا ژنێک شەهید دەبێت
دواتر رژێمی بەعس گەڕەکی کانی عاشقانی ئەو شارە دەتەقێنێتەوە لەکاتی تەقاندنەوەی ژنێک دەکەوێتە ژێر خانویەکەوە و شەهید دەبێت.
چنور ئەوکاتە سەربە رێکخستنەکانی حزبی شوعی دەبێت هەربۆیە حزب ئاگەداریان دەکاتەوە کە خۆیان حەشاربدەن چونکە هێزەکانی رژێم بەشوێن خۆپیشاندەرانەوەون بەم هۆیەشەوە چەندین ساڵ لە خۆشاردنەوە بەسەردەبات.
ژنان لە هەڵەبجە تا ئەمڕۆش سیمبولێکی دیارن و لە ئێستادا چەندین فەرمانگەو دەزگای گەورەی ئەو شارە جیاواز لە شارەکانی دیکەی هەرێم لەلایەن ژنانەوە بەڕێوەدەبرێت.