گۆرانیەکی 'چۆپی فەتاح' دەگاتە نزیکەی ١٠ ملیۆن بینەر

2021/05/11    1756 جار بینراوە
 
* نەوژین 
 
گۆرانیەکی خانمە هونەرمەند چۆپی فەتاح، ژمارەی بینەرەکانی دەگاتە نزیکەی ١٠ ملیۆن، بە زوانە نوێترین بەرهەمیشی بەناوی "تۆ منت نەناسی" بڵاودەكاتەوە.
 
 
ساڵی رابردو بە گۆرانی 'دەبێرۆ' ئەم خانمە گۆرانیبێژە پێشوازیەکی گەورەی لێکراو تا ئێستا یەکێکە لە گۆرانیە پڕبینەرەکان و لە کەناڵی تایبەتی خۆی لە یوتوب زیاتر لە ٩ ملیۆن حەوسەت هەزار ڤیوی هەیە.
 
 
چۆپی فەتاح، لە بارەی بەرهەمی نوێی هونەریەوە لە هەژماری فەیسبوك تیزەری كلیپی "تۆ منت نەناسی" بڵاوكردەوەو دەڵێت: ” 15ی ئەم مانگە تەواوی ئەم بەرهەمەم لە كەناڵی یوتیوبی خۆم بڵاودەکەمەوە“.
 
 
ئەم گۆرانیە نوێیەی لە تێكست و ئاوازی هونەرمەند، زیاد ئەسعەدە، ئاریۆس كاری ئەڕێنجمێنتی بۆ كردوە، ئەڵتان نوری كاری دەرهێنانی بۆ ئەنجامداوە.
 
 
 
 


Newjin.net - 2025
ژمارەی سەردان 2,222,370     ژمارەی میوان 7021

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە