فرمێسک شعرێکی 'رەنج سەنگاوی' دەکاتە گۆرانی

2021/05/11    1717 جار بینراوە
 
* نەوژین
 
خانمە گۆرانیبێژ فرمێسك دەستی بە تۆمارکردنی بەرهەمێکی نوێکردوە  بەناوی 'تارمایی'.
 
فرمێسك حافیز، لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوک کۆپلەیەک لە هۆنراوەی بەرهەمە نوێیەکەی نوسیوە لەگەڵ بڵاوکردنەوەی چەند وێنەیەکی خۆی لەکاتی تۆمارکردنی گۆرانیەکەیدا.
 
ئەم گۆرانیە نوێیەی 'فرمێسك' خۆی ئاوازی بۆ داناوەو تێكستی رەنج سەنگاوییە، كاری ئەڕێنجمێنتی لەلایەن حەمید موختارییەوە بۆ كراوە.
 

خانمە گۆرانیبێژ فرمێسک، لەکاتی تۆمارکردنی گۆرانی'تارمایی' وێنە: هەژماری فەیسبوکی هونەرمەند

 



Newjin.net - 2025
ژمارەی سەردان 2,222,840     ژمارەی میوان 7456

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە