*نەوژین
رێکخراوێکی کۆمەڵگەی مەدەنی دوای راگرتنی هەواڵەکانی کوشتن و خۆکوشتن دەکات و رایدەگەیەنێت ”لە روماڵی کوشتن بە ناوی شەرەف کەلێن و چەواشەکاری دەبینن“.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی تایبەت بە مامەڵەکردن لەگەڵ حاڵەتەکانی خۆکوشتن و کوشتن رێکخراوی خەڵک بۆ گەشەپێدان رایگەیاند: ”لەم ماوەیەدا بڵاوکردنەوەى هەواڵەکانى خۆکوشتن و کوشتن تیشکی زۆری خراوەتەسەر کە جگە لە رەشبینى و ترس و بێ هیوایی لە ناو خەڵک دەرەنجامى دیکەى نەبو“.
هەروەک ئاماژەیانبەوەکرد: ئەمە لەکاتێکدایە کە حاڵەتەکانی کوشتنی ژنان بەناوی ناموس رو لە زیادبونە، بەڵام لەم پرسەدا کەلێنی گەورە هەیە لە روماڵکردن و بەدواداچونی ورد و بەردەوام بۆ دەرخستنی راستی کوشتنەکان.
لەگەڵ ئەوەشدا یاداشتێکیان ئاراستەی هەریەکە لە وەزارەتەکانی تەندروستی و رۆشنبیری کرد لەگەڵ سەرجەم کەناڵەکانی راگەیاندن لە هەرێمی کوردستان و تێیدا داوادەکەن: بە هەستی بەرپرسیارێتییەوە رێگری بکرێت لە هەواڵی خۆکوژی و کوشتنە کەسییەکان.
بۆ خوێندنەوەی یاداشتەکە
کلیک بکە.