لانە دیزاینی عێراق دەکات

2021/04/29    2241 جار بینراوە
 
* نەوژین - رێناس ساڵەح
 
خانمێکی دیزاینەری بینا و شێنی کار و کەل و پەل لە سلێمانی، دەستی بەکارێکی جیاوازکردوەو کارەکانی بوتە جێگەی سەرنج لەسەرجەم شارەکانی کوردستان و عێراق، دەڵێت”ژنان دەبێت خاوەنی ئابوری خۆیان بن و چاونەترس بن بۆ ئەوە“.
 
لانە ئەحمەد، (٢٥/١/١٩٨٩)، لە شاری کەرکوک لە دایک بوە، ئێستا لە شاری سلێمانی نیشتەجێیە، کۆلێژی ئەندازیاری بەشی شارستانی لە زانکۆی سلێمانی تەواوکردوە.
 
لانە، هەر لەمناڵیەوە وزەیەکی زۆری هەبوە بۆ ئەوەی هەمیشە یەکەم بێت لە خوێندنگە، وەک خۆی دەڵێت ”لە ژیانمدا بە دوەم رازی نەبوم“. لە ساڵی (٢٠١٨) دەستی بە کاری دیزاین کردوە وەک پیشە، بەمەش بۆیەکەم جار توانی رێچکەشکێنی کارێکی لەو شێوەیە بۆ ژنان بکات.
 
 
سلێمانی، شیرینی خانەیەک بە دیزاینیی لانە محەمەد، وێنە: نەوژین
 
لە بارەی سەرتایی دەستکردن بە کارەکەی و هۆکاری سەرکەوتنەکەی بۆ نەوژین وتی: ”بارودۆخ و کۆمەڵێک هۆکار وایلێکردم هەنگاو بۆ ئەم کارە بنێم، لەگەڵ ئەوەشدا متمانەبەخۆبون، هەوڵدان بەبێ ئەوەی بڵێم ماندوم، وایکرد بنچینەیەک بۆ کارەکەم دابنێم“.
 
”دەبێت خۆمان ماندوبکەین بۆ ئەوەی سەرکەوتوبین“
 
دیزاینەکانی لانە جیاوازن بەسەلیقەیەکی تایبەت رێکیان دەخات ئەو پێی وایە تەنها سەلیقە بۆکارەکەی گرنگ نیە بەڵکو فێربونی زانستەکە لە رێگەی بەرنامەی تایبەتمەند هاوکاری بون”من وەک خوم هەمیشە بە سەلیقە بوم، بەڵام سەلیقە بێ شەھادەیکی ئەکادیمی بێ سود دەبێت، بۆیە خۆمم فێری بەرنامەیەکی تایبەت بە دیزاینی ئەندازیاری کرد“.
 
لە بارەی پاڵپشتیەکان بۆ کارەکەی وتی: خەڵکی زور پاڵبشتم بون هاوسەرەکەم وەکو یەکەم کەس دواتر کەس وکارو هاوڕێکانم، لەگەڵ ئەوەشدا ھەمو ھەنگاوێکی نوێ نارەحەتی خوی ھەیە، بەڵام لەهەموشت گرنگتر گەشتن بە ئامانجەکەمە هەمو کەسێک دەبێت کاتێک تەرخان بکات بۆ خۆی ژیان هەر ئەوەنیە بە دەرچون و قسەکردن و چون بۆ کافێ بەسەری ببین زۆر شتی هەیە کە دەبێت خۆت بیکەیەت بۆ ئەوەی هەبێت، با قورسیش بێتە رێگەمان“.
 
 
کەرکوک، دیزینی سەنتەر مۆڵێک لەلایەن لانە محەمەد، وێنە: نەوژین
 
”ژنان کە بونە خاوەنی ئابوری سەربەخۆ هەست بە گرنگیەکی زۆر دەکەن“
 
لانە پێی وایە ئابوری سەربەخۆ بۆ ئافرەت زۆرگرنگە دەڵێت: ”ژنان و کچان نابێت بێدەسەڵات بوەستن چونکە کەبونە خاوەن ئابوری خۆیان ئەو کات گرنگیەکەی هەست پێدەکەن“. 
 
لەکاتی دیزاینکردن بیرۆکەی کەسەکان یان ئەو وێنەیی بۆی دەهێنن لەگەڵ بیرۆکەکانی خۆی تێکەڵکێشی دەکات ئاماژەبەوەدەکات بەردەوام دەیەوێت نوێگەری بکات: ”زۆر گرنگی دەدەم بە کارەکانم هیچ کارێکم وەکو ئەوەی دیکە نیە“.
 
زۆرجار دیزاینەکان بۆ ماڵ و خانوی نیشتەجێبون دەکات هەربۆیە ئەوکەسانەی دێنە ئۆفیسەکەی زۆر خۆشحاڵن کە ژنێک ئەم کارەدەکات.
 
لانە بۆ ئەمە وتی: ”هەمیشە ئەوانەی دیزاینی ماڵیان دەوێت دەڵێن ماڵ بۆ ئافرەتە زۆر هەست بە مورتاحیدەکەن ئافرەتەکان بەردەوام پەیوەندی دەکەن و دەڵێن ئافرەت رەنگ زۆر جوانتر دیزین دەکات و هەڵی دەبژێریت“. بە پێی کەنینەوە زیاتر وتی: ”ئافرەت لەگەڵ ئافرەت وردتر دەبنەوە لە شتەکان“.
 
 
دیزاینی هۆڵێک لە منارە ستی لەلایەن لانە محەمەد  وێنە: نەوژین
 
 لە کارەکەیدا کۆمەڵێک کارمەند لەگەڵیدا کاردەکەن لەگەڵ ئەوەشدا ئاماژەبەوەدەکات چەند خانمێکی نیگارکێشیان لەگەڵدایە کە ئیشی دیزاینی وێنەکان دەکەن، وەک ڤیپ دیزاین، لە هەمو شارەکانی کوردستان و عێراق کاردەکەن.
 
هەروەک لانە ئاماژەی بەوەکارانەکرد کەدەیکەن: ”ئەو شوێنانەی دیزاینی بۆ دەکەین هەمە جۆرەیە ساڵۆن، شوقە، کافێ، خانو، لە بچوکردنەوەی لەگەڵ ڤێلا، تەنانەت یەکێک تەنها ژوری هەبێت یان کانتۆرێکی هەبێت بەخۆشحاڵیەوە کار بۆ هەمو کەسێک دەکەین“.
 
 
سلێمانی، شیرینی خانەیەک بە دیزاینیی لانە محەمەد، وێنە: نەوژین
 
 

 



Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,361,436     ژمارەی میوان 998

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە