”ژنانی شاعیری کورد هیچیان لە ژنە شاعیرە ناودارەکانی جیهان کەمتر نیە“
2021/04/17
1471 جار بینراوە
* نەوژین
سەرپەرشتیاری بەشی ''نەتەوە و کولتور و ئەدەبیاتیی رۆژهەڵات''-ی دەزگای هارماتان دەڵێت: ”ژنە شاعیرەکانی کورد هیچیان لە ژنانی شاعیرە ناودارەکانی جیهان کەمتر نیە“
لە بارەی بڵاوبونەوەی 'ئەنتۆلۆژیای شیعری ژنانی کوردستان' بە زمانی فڕەنسی لە بەشی ”نەتەوە و کولتور و ئەدەبیاتیی رۆژهەڵات''-ی دەزگای هارماتان نەزەند بەگیخانی، شاعیرو پرۆفیسۆر لە زانکۆی سیانسپۆی پاریس رایگەیاند: من وەک سەرپەرشتیاری ئەم بەشە زۆر سوپاسی هەمو ئەو ژنە شاعیرانە دەکەم کە بەشداریان لەم پرۆژەیە کردوە و پیرۆزباییان لێ دەکەم“.
دەشڵێت: ”دێر و دەنگ و خامەی ئەوان هیچی لە هی ژنە شاعیرە ناودارەکانی جیهان کەمتر نییە، بەڵام ژنانی کوردستان نەک هەر دەرفەتی گونجاویان نەبوە بۆ گەیاندنی شیعر و نوسینی خۆیان بە جیهان، بەڵکو لە ناو کایەی کولتور و ئەدەبیاتی کوردیش وەکو پێویست نەخوێندراونەتەوە. ئەوە جگە لەوەی ژنانی کوردستان رۆلێکی مەزنیان بینیوە لە پارێزگاریکردنی زمانی کوردی و لە لەناوچون پاراستویانە“.
|