* نەوژین
کچە خوێندکارێکی زانکۆی راپەڕین وێبینارێکی نێودەوڵەتی بەناوی 'ژن لە جیهاندا' بەڕێوەدەبات.
زانکۆی راپەڕین، لە بارەیەوە رایگەیاند: ”خوێندکارمان 'لیزا کوێستان' لە بەشی ئینگلیزی لەكۆلێژی پەروەردە وێبینارەکی نێودەوڵەتی بەڕێوەدەبات“.
بڕیارە كاتژمێر (٩)ی شەوی (٦ی نیسانی ٢٠٢١)، بەشێوەی سەرهێڵ، وێبینارێكە بەڕێوەبچێت، تێیدا چەند خوێندكارێك لە وڵاتانی (ئیتاڵیا، ئیسپانیا، ئوردن و فەلەستین)، بەشداردەبن و ئەزمونی خۆیان بۆ ئامادەبوان باس دەكەن.
بەشدارانی وێبیناری'ژن لە جیهاندا'وێنە: زانکۆی راپەڕین