گۆگڵ ئەمڕۆ یادی یەکەم ژنە پزیشکی جیهانی عەرەبی پیرۆزکرد ‏

2021/03/27    1257 جار بینراوە
 
* نەوژین
 
ئەمڕۆ پێگەی گۆگڵ یادی  تەوحیدە بن شێخی تونسی، یەکەم پزیشکی موسڵمان لە جیهانی عەرەبیدا بەرز راگرت، وێنەکەی کرد بە کەڤەری لۆگۆکەی.
 
هۆکاری ئەم رێزگرتنە هاوکات بو لەگەڵ ساڵیادی دەرکردنی یەکەم دراوی وڵاتی تونس کە وێنەی ئەم خانمە پزیشکەی لەسەر نەخشێندراوە لەلایەن بانکی ‏ناوەندی ئەو وڵاتەوە لە ساڵی رابردو.‏
 
 
تەوحیدە بم شێخ، لە (٢ی کانونی دوەمی ١٩٠٩) لە ‏باکوری تونس لە دایکبوە، لە ساڵی ١٩٣٦ بڕانامەی پزیشکی لە وڵاتی فەرەنسا بەدەست هێناوە، رۆڵێکی ئێجگار گەورەی لە گۆڕانی تەندروستی ژنانی وڵاتەکەی ‏بینی بەوەی بە رێژیەکی زۆر مردنی دایکان و کۆرپەکانیانی کەمکردەوە لە رێگەی چارەسەرو رێنمایەکانیەوە.‏
 
‏”ئەو کاتەی بوم بە پزیشک هێشتا خێزانە عەرەبەکان رێگەیان نەدەدا کچ بخوێنێت“‏
 
لە کتێبی ژن و یادەوەری کە باس لە ژنانی تونس دەکات لە نێوان ساڵانی (١٩٢٠ بۆ ١٩٦٠)  تەوحیدە بن شێخ دەڵێت”لە گوندی رەس ئەلجەبەل لە ‏پارێزگای بیزارتی باکور تونس لە دایک بوم، دوای چەند مانگێک لە لەدایکبونی من باوکم کۆچی دوای کرد، لەگەڵ هەردو براکەم دایکم گەورەی کردین، ‏دایکم ژنێکی نەخوێندەواربو، بەڵام بو بە پەروەردەکەرێکی زۆر جوان بۆ وڵاتەکەمان کاتێک منی وەک دو براکەم گەروەکرد، لەو کاتەدا لە تونس نەدەبو کچ ‏بخوێنێت یان رێگەی دەدرا تاوەکو سەراتایی بخوێنیت، بەڵام من بە هۆی ئەوەوە ئەو بەربەستەم شکاند نەوەک هەر ئەوە بەڵکو توانیم بچم لە  وڵاتێکی وەک ‏فەرنسا بخوێنم!“.‏
 
 
لە ساڵی ١٩٢٢ بڕوانامەی سەرەتایی وەردەگرێت و ساڵی ١٩٢٨ ئامادەی تەواو دەکات، دواتر لە فاکەڵتی پزیشکی پاریس بڕوانامەی پزیشکی وەردەگرێت ، ‏ئەمەش زۆر قورسبوە لەو باردۆغە کۆمەڵایەتیە لە تونس هەبوە کچێک بەو شێوەیە بخوێنێت.‏
 
ساڵی ١٩٣٦ ئەو ساڵەی ژنێک بۆ یەکەم جار لە وڵاتی تونس بو بەپزیشک بەمەش 'تەوحیدە' بو بەیەکەم پزیشکی موسڵمانی عەرەب کە ئەو برانامەی ‏بەدەست هێنابێت.‏
 
‏”ژنان لە وڵاتەکەم دەمردن بە هۆکاری ئەوەی پزیشکی ژنی تێدا نەبو“‏
 
دواتر گەڕایەوە بۆ وڵاتەکەی سەرەتا وەک پزیشکی گشتی کاری کردوە، بەڵام وەک خۆی دەڵێت”کاتێک زانیم ژنان چۆن گیان لەدەست دەدەن بەهۆی ‏نەبونی زانیاری  تەندوریستی و رێگەنەدان بە بینینا لە لایەن پزیشکی پیاوەوە هەستام بون بە پزیشکی تایبەت بە ژنان و مناڵبون“.‏
 
ئەوەی تەوحیدەی زیاتر ناساند چۆنیەتی هەڵسوکەوت و ریزگرتنی بوە لە سەردانی کەرانی و هاوکاری کەمدەرامەتان بوە، لەگەڵ ئەوەشدا بەردەوام رێنمای ‏تایبەتی بە ژنان بڵاودەکردەوە.‏
 
 
لە رێکەوتی(٦ کانونی یەکەمی ساڵی ٢٠١٠)، ئەو ژنەی لە گۆرەپانێکی سەختدا رێڕەوی بۆ ژنانی وڵاتی تونس کردەوە کۆچی دوای کرد.‏ 
 
 
 
 


Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,357,912     ژمارەی میوان 118

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە