بۆ وتاری ئەمساڵی شانۆی جیهان 'هێلین میرن' هەڵبژێردرا
2021/03/27
825 جار بینراوە
* نەوژین
ئینستیوتی شانۆی نێونەتەوەی بۆ ئەمساڵ خانمە ئەکتەرێکی بە ئەزمون و نوسەری شانۆ و دەرهێنەر هەڵبژراد بۆ نوسینی وتاری ساڵانەی جیهانی شانۆ.
هێلین میرن، هەڵبژاردەی ئینستیوتی شانۆی نێونەتەوەی' TIT' بو بۆ ئەمساڵ، کە ساڵانە کەسێکی بە ئەزمونی هونەری شانۆ هەڵدەبژێردرێت تاوەکو وتاری ئەو ساڵە بنوسێت و ئەو وتارە دەبێتە وتاری سەرجەم شانۆکارانی جیهان.
هێلین، لە بەشێکی وتارەکەیدا نوسیویەتی”مرۆڤەکان لەکاتی بونیانەوە لەسەر هەسارەی زەوی هەمیشە چیرۆکیان بۆ یەکتر گێڕاوەتەوە، تاوەکوئەم هەسارەیەش مابێت کلتوری جوانی شانۆ هەر بەردەوام دەبێت“.
هێلین میرن، لە (٢٦ تەموزی ١٩٤٥) لە وڵاتی بریتانیا لە دایک بوە، براوەی خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین خانمە ئەکتەر لە رۆڵی شاژنی بریتانیا بۆ ساڵی ٢٠٠٦، هەروەها خەڵاتی بافتا بۆ باشترین خانمە ئەکتەر لە رۆڵی پێشەنگدا، لەگەڵ براوەی ٤ جاری خەڵاتی ئێمی بۆ باشترین خانمە ئەکتەر کە گرنگرترین خەڵاتی بواری نواندنە.

|