*نەوژین
شەش خانمی سەرکەوتو و بەهرەمەند لە پارێزگای هەڵەبجە، لە مەرسیمێکدا لەلایەن ئەنجومەنی باڵای کاروباری خانمان خەڵاتکران.
د. خانزاد ئەحمەد، ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی باڵای کاروباری خانمان لە مەراسیمەکەدا رایگەیاند: لە هەمو بوارەکان هەوڵ بۆ بەهێزکردنی رۆل و پێگەی ژنان دەدەین، هەوڵدان و کارکردن بۆ هۆشیارکردنەوەی ئافرەتی کوردستان و هاندانیان بۆ سەربەخۆبون و پشبەستن بە کاری خۆیان لە کەرتی تایبەت وایان لێدەکات زیاتر سەربەخۆ بن و بەشدارییەکی کاراش بکەن لە گەشەسەندنی ئابوری وڵاتدا.
پارێزگای هەڵەبجە یەکێکە لەو پارێزگایانەی ژنان تێیدا پێشەنگن لە زۆربەی بوارەکانی کارو رۆڵگێرانی حکومی، لەو سۆنگەیەشەوە خەڵاتی رێزلێنان بەخشرایە (٦)ژن.
پێوەری هەڵبژاردنەکەش لەسەر کاریگەری کارەکانیانە لەناو کۆمەڵگە و پشت بە خۆبەستن لە کاردا.
ئەو خانمانەی خەڵاتکران پێکهاتبون لە (نەخشین نامیق، حەمیدە جهمال، رەنگین سەلام، نسار والی،چنور مهحمود، هەتاو كهریم).




