* نەوژین
خانمە نوسەر رۆنیا عوسمان، یەکەم رۆمانی خۆی بە زمانی ئەڵمانی بڵاوکردەوە بەناوی Die Sommer'هاوینەکان'.
کتێبەکە لەلایەن وەشانخانەی (Hanser)وە چاپ و بڵاو کراوەتەوە، پاڵەوانی رۆمانەکە کچێکە بەناوی 'لەیلا'، تێیدا لەیلا لەگەڵ دایک و باوکیدا لە نزیک شاری موینشنی ئەڵمانیا دەژی، بەڵام هەمو ساڵێک پشوی هاوین لە گوندێکی ئێزیدیی رۆژئاوای کوردستان نزیک لە سنوری باکور/تورکیا لای داپیرە و باپیرەی بەسەردەبات. لە رێگەی ئینتەرنێتەوە وێنەکانی جینۆسایدی ئێزیدییەکان لەسەر دەستی داعش دەبینێت، دواتر لە قوتابخانە پیشانی هاوڕێکانی دەدات و تا دەگاتە قۆناغێک کە پێویست دەکات بڕیارێک بدات.
لە بارەی بڵاوبونەوەی کتێبەکەی
رۆنیا عوسمان، لە تویتەر دەڵێت: ”زۆر دڵخۆشم بەم بەرهەمەم“.
بە زمانی ئەڵمانی لەرێگەی وتارەکانیەوە پرسی جینۆسایدی ئێزیدیەکان و کورد دەخاتەڕو لەگەڵ ئەوەشدا دەڵێت: ”کوردەکان تەنیا شەڕڤانی ئازا و گروپی هەڵپەڕکێ نین، بەڵکو کورد کۆمەڵگەیەکی فرە ئاین و فرە سیاسەتن“.
رۆنیا عوسمان، تەمەن ٢٨ ساڵ لە دایکێکی ئەڵمان و باوکێکی کوردی ئێزیدی لە شاری موینشن لە دایک بوە.