* نەوژین
لە قەزای کفری ئەمرۆ کەرنەڤاڵی (٨ مارس) بەچەندین چالاکی جۆراوجۆر بەڕێوەچو، خانمانی شێوەکار رەنگیان بە شارەکە بەخشی.
له‌درێژه‌ى كار‌و چالاكییه‌كانى رۆژى جیهانى ژنان ( 8ى مارس) هه‌ریه‌ك لهرێكخراوهكانى خانزاد وهاوكارى ئه‌ڵمانى كهرنهڤالێكى تایبه‌تیان به‌رۆژى جیهانى ژنان له‌به‌نداوى باوه‌شاسواری قەزای كفرى ئەنجام دا.
رێکخراوی خانزاد، لە بارەی چالاکیەکانەوە رایگەیاند: چه‌ندین چالاكی جۆراوجۆر نمایش كران له‌وانه كردنه‌وه‌ى پێشانگاى ده‌ست ره‌نگینى بۆ خانمانى گه‌رمیان، وكۆرێكى فكرى به‌ناونیشانى (كه‌لتور ودهستهمۆكردنى مێ)، هه‌روه‌ها كردنه‌وه‌ى باخچه‌یه‌ك وچاندنى ژماره‌یه‌ك نه‌مام، له كۆتایشدا نمایشكردنى شانۆیه‌ك به‌ناونیشانى (ئه‌گه‌ر ئافره‌ت بومایه).
چالاکیەکان بە وێنە