* نەوژین
بەتۆمەتی ئامادەکاریی و رێکخستنی خۆپیشاندان لە سلێمانی، دوێنێ سێ ژنە مامۆستا و ئەمڕۆش ژنە چالاکوانێک دەستگیرکران.
دوێنێ (چوارشەمە) هەریەکە لە: شەهلا عەلی، مونیرە عەبدوڵڵا و نور فەریق، کە مامۆستای ناڕازین، لەلایەن هێزەکانی ئاساییشەوە لە سلێمانی دەستگیر کران.
ئەمڕۆش دڵسۆز زەنگەنە، چالاکی مەدەنی، لەلایەن ئاسایشەوە لە سلێمانی دەستگیر کرا.
هاوشان بەم پۆلە مامۆستا و چالاکوانە، ژمارەیەکی تری مامۆستا و چالاکوان و پارلەمانتار و سیاسەتوان دەستگیرکراون، لەنێویاندا عەلی حەمەساڵح- بڕیاردەری رەوتی هەڵوێست.
ئەم دەستگیرکردنانە دوای ئەوەهات کە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی سلێمانی بڕیاریاندابو ئەمڕۆ (پێنجشەمە) خۆپیشاندانێک دژ بە خەرجنەکردنی موچەکانیان بکەن، بەڵام پارێزگاری سلێمانی و ئاسایشی سلێمانی پێشوەخت رایانگەیاند کە بە هۆکاری "نەگونجاویی کاتی خۆپیشاندانەکە" مۆڵەت و رێگە بە ئەنجامدانی نادەن.
نزیکەی ٤٥ رۆژە موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان موچەیان وەرنەگرتوە، هیچ ئاسۆیەکیش بۆ پێدانی موچە لەئارادا نییە بەتایبەتی دوای ئەوەی وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند چیتر پارە بۆ هەرێم نانێرێت، بەوهۆیەی بەشی هەرێم لە بودجەی عێراق هەموی دراوە و هیچ پارەیەکی تری تەرخانکراو بۆ هەرێم لە بودجەدا نەماوەتەوە، ئەمەش لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە رەدکرایەوە و نەناردنی پارەکە گرێدرایەوە بە "هۆکاری سیاسیa