* نەوژین
سۆران کچێکی تەمەن ١٦ ساڵ کە فێرخوازی پۆلی ١٠ـیەم بوە، بە سوتان گیانی لەدەستدا، پۆلیسیش لەسەر روداوەکە لێکۆڵینەوەی دەستپێکردوە.
بەپێی زانیارییەکانی سەرچاوەیەکی ئاگادار بۆ نەوژین، دوێنێ شەممە (٢١ـی حوزەیران) لە سنوری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، کچێک بەناوی (ئ. خ) کە تەمەنی ١٦ ساڵ بوە، بەهۆی سوتانەوە گیانی لەدەستداوە.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەکرد: روداوەکە لەنێو ماڵی خۆیاندا بوە و بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان، گومان دەکرێت خۆی بەوکارە هەستابێت و خۆی سوتاندبێت.
لەبارەی رێکارە یاساییەکانەوە، سەرچاوەکە وتی: "پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ روداوەکە کراوەتەوە، بەڵام هیچ کەسێک دەستگیرنەکراوە، چونکە سکاڵا لەسەر کەس تۆمار نەکراوە."