* نەوژین
ئەنجامی هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی وڵاتی فینلاند راگەیەندران و بەپێی ئەنجامەکە چوار ژنی کورد سەرکەوتنیان بەدەستهێناوە.
دوێنێ یەکشەممە (١٣ـی نیسان) هەڵبژاردنی ئەنجومەنی شارەوانی و ئەنجومەنی ناوچەكان لە وڵاتی فینلاند بەڕێوەچو، لە هەڵبژاردنەکە دا ٣٧ کاندیدی کورد بونیان هەبو، لەو ژمارەیەش ١٥ـیان ژن بون.
ئەمڕۆ ئەنجامی هەڵبژاردنەکە راگەیەندرا، بەپێی ئەنجامەکە ٩ کاندیدی کورد سەرکەوتنیان بەدەستهێنا کە ٤ـیان ژنن، هەریەک لە: شەیدا سوهرابی لە پارتی هاوپەیمانیی نیشتمانی، کە ١٥٢٢ دەنگی بەدەستهێناوە، تەوار سالاری لە پارتی سۆسیال دیموکرات کە ٥١٩ دەنگی بەدەستهێناوە، دەبن بە ئەندام ئەنجومەنی شارەوانی و گەشاو بیبانی کە ١٠٩١ دەنگی بەدەستهێناوە و تەوار سالاری کە ٥١٩ دەنگی بەدەستهێناوە، دەبنە ئەندام ئەنجومەنی ناوچەکان.
فینلاند وڵاتێکی ئەوروپیە، هاوسنوری هەریەک لە وڵاتان سوید، نەرویج و روسیا ـیە، ژمارەیە دانیشتوانی بەنزیکەیی ٦ ملیۆن کەسە، بەپێی ئامارەکان زیاد لە ١٨ هەزار کورد لەم وڵاتەدا دەژین و بە نزیکەیی ٨ هەزاریان مافی دەنگدانیان هەیە.