* نه‌وژین
له رونكردنه‌وه‌یه‌كدا داواكارى گشتى قه‌زاى به‌رده‌ڕه‌ش ئاگادارى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى ئه‌وقافی شاره‌كه ده‌كاته‌وه كه‌له‌لایه‌ن مامۆستایانى ئاینییه‌وه مناڵی خوار ته‌مه‌ن 11 ساڵ ماره‌بڕاوه، به‌ڕێوبه‌رى ئه‌وقافی قه‌زاكه‌ش پابه‌ندبونى خۆیان به یاسا به‌ركاره‌كان دوپات ده‌كاته‌وه.
به‌پێی رونكردنه‌وه‌یه‌ك كه داواکارى گشتى قه‌زاى بەردەڕەش ئاراستەى بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافى بەردەڕەشی كردوه، باس له‌وه‌ده‌كات تێبینى ئه‌وه‌یانكردوه چەندین هاوسەرگیریی بەشێوەى سەرپێچى یاسایی ئەنجام دراون له‌لایه‌ن زانایانى ئاینییه‌وه، له‌نمونه‌ى ماره‌بڕینی كچى خوار ته‌مه‌تى 11 ساڵ.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردوه ئه‌م كارانه نایاسایین و به‌پێی یاسا سزایان هه‌یه، هه‌ربۆیه داواده‌كات مامۆستایانى ئاینی سنوره‌كه ئاگاداربكه‌نه‌وه له ئه‌نجامنه‌دانى سه‌رپێچی له‌وشێوه‌یه، به‌پێچه‌وانه‌وه رێكاری یاساییان به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته‌به‌ر.
لایخۆشیه‌وه، بەرێوبەری ئەوقافی بەردەڕەش- موده‌سر به‌رزنجی، بە رادیۆی بەردەڕەشی راگەیاندوه: نوسراومان لە لایەن داواکاری گشتییەوە بۆ ھاتوە نابێت کچی تەمەن 11 و 12 ساڵان بەشوبدرێت و ئێمەش گشتاندنمان بۆ کردوە به‌سه‌ر سەرجەم مامۆستایانی ئاینیدا و پابەندی ئەو بڕیارەین.
ئه‌م پێشهاته له‌كاتێكدایه كه مانگى رابردو ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق هه‌موارى یاسای باری كه‌سێتى عێراقی په‌سه‌ند كرد، كه له هه‌مواره‌كه‌دا ته‌مه‌نى هاوه‌سه‌رگیریی هێناوه‌ته خواره‌وه و چالاكوانان به ره‌وایه‌تیدان به به‌شودانى مناڵانی ده‌زانن.