* نەوژین
ئەو پیاوەی بەر لە ١٥ رۆژ لە پێنجوێن ژنەکەی کوشت و پاشان پارچەپارچەی کرد، لە ئێران دەستگیرکراوە، پۆلیسی قەزاکە دەڵێت: بەڵام نازانیین ئێران کەی رادەستمانی دەکاتەوە.
رۆژی (١٥ـی مانگی رابردو) لە قەزای پێنجوێن پیاوێکی بەتەمەن ژنەکەی کوشت و لەدوای کوشتنیشی تەرمەکەی کرد بە چەندین پارچەوە، "بەشێوەیەک لەماڵەکەی شاردییەوە کە هیچ کەس بیری بۆ ئەوە نەدەچو کە لەجێگەیەکی وادا تەرم هەبێت، ئەوەندە بە وردی پارچەی کردبو، هەمو تەرمەکە لە کیسەیەکی رەش جێگەی دەبوەوە، لەدوای روداوەکەش بەرەو وڵاتی ئێران هەڵهات". ئەمەش بە وتەی سەرچاوەیەک لە پۆلیسی پێنجوێن کە ئەوکات بە نەوژینی راگەیاندبو.
لەدوای تێپەڕینی ١٥ رۆژ بەسەر روداوەکە، ئەمڕۆ سەرچاوەکەی پۆلیسی پێنجوێن رایگەیاند: پیاوەکە لە وڵاتی ئێران دوای هەفتەیەک لە روداوەکە دەستگیرکراوە، بەڵام هێشتا رادەستی هەرێمی کوردستان نەکراوەتەوە و نازانیین کەی رادەستی دەکاتەوە.
زیاتر وتی: دەستگیرکردنەکەی بەهۆکاری کوشتنی ژنەکەی و لەسەر داواکاری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بوە.