ئاسایشی سلێمانی: بکوژی ‘ژوان یاسین’ ـمان دەستگیرکرد

2025/01/19    3191 جار بینراوە


* نەوژین

ئاسایشی سلێمانی، دەستگیرکردنی بکوژی ‘ژوان یاسین’ ـی راگەیاند، کە هەفتەی رابردو لە هەولێر لەلایەن برایەکیەوە بە دەستڕێژی گوللە کوژرا.

رۆژی (١١ـی کانونی دوەمی ٢٠٢٥)ـی برایەک بەناوی (ت.ی.ت) لە شاری هەولێر خوشکەکەی بەناوی (ژوان یاسین) لەسەر شەقامی ١٥٠ مەتری شارەکە بە دەستڕێژی گوللە کوشت و خۆیشی هەڵهات.

لەبارەی روداوەکە ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئاسایشی سلێمانی، راگەیەندراوێکی بڵاوکردوەتەوە و تێیدا دەڵێت: تۆمەتبار دوای ٤ رۆژ لە ئەنجامدانی تاوانەکە (٥ـی کانونی دوەم) لە کۆیە دەستگیرکراوە، لەگەڵ دەستگیرکردنی دەست بەسەر ئەو چەکەشدا گیراوە کە تاوانەکەی پێ ئەنجامداوە.

ئاسایش ئاشکرایشی کرد: تۆمەتبار بە ماددەی (٤٠٦) لەیاسای سزادانی عێراقی کە تایبەتە بە کوشتنی بە ئەنقەست و پلان بۆ داڕێژراو راگیراوە و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکە بەردەوامە.

ژوان یاسین کە بە "کاژین" ناوبراوە، تەمەنی ٢٨ ساڵ بو، هاوسەرگیری کردبو، بەڵام بەر لەماوەیەک لە هاوسەرەکەی جیاببوەوە.



Newjin.net - 2025
ژمارەی سەردان 2,104,407     ژمارەی میوان 4096

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە