* نەوژین
پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت: لەسەر دۆسیەی کوشتنی کچێک دو کەس دەستگیرکراون کە خزمی کچەکەن.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی، بڵاویکردەوە: لەسەر روداوی کوشتنی کچێک لە گەڕەکی ئازادیی شاری سلێمانی، دو تۆمەتبارمان دەستگیرکردوە کە خزمی کچە کوژراوەکەن.
رونیکردوەتەوە: کچەکە بە سەردان رۆشتوەتە ماڵی تۆمەتباران کە ژن و مێردێکن، بەڵام ئەوان بەندیان کردوە و ئەشکەنجەیانداوە تاوەکو گیانی لەدەستداوە.
ئاشکرایشیکرد: لەئێستادا هەردو تۆمەتبار (م. ا. ک) ٣٥ ساڵ و (ا. ح. ع) ٣٨ ساڵ، کە بە رەگەز عەرەبن، بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی (٤٠٦) لەیاسای سزادانی عێراقی کە تایبەتە بە کوشتنی بە ئەنقەست و پلان بۆ داڕێژراو، راگیراون و لێكۆڵینەوە لە روداوەکە بەردەوامی دەبێت.