* نەوژین
ئاژانسی بی بی سی لیستی ناوی ١٠٠ ژنی کاریگەری جیهانی بۆ ساڵی ٢٠٢٤ ئاشکرا کرد و لە لیستەکە دا ناوی دو ژنی کورد هەیە.
هەریەک لە نادییە موراد و ژینا مودەڕیس کە دو ژنی کوردی باشور و رۆژهەڵاتی کوردستانن، ئەو دو ژنەن کە ناویان لەنێو لیستەکەدایە.
ناديیە موراد، کە هاوکات براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتییە بۆ ساڵی ٢٠١٨، داکۆکیکاری مافەکانی رزگاربوانی توندوتیژی سێکسی و چالاکوانی بواری مافەکانی مرۆڤە، بی بی سی لەبارەیەوە نوسیویەتی: دوای دە ساڵ لە کۆمەڵکوژی ئێزیدییەکان، موراد بەردەوامە لە بون بە هێمایەکی جیهانی بۆ خۆڕاگری.
ژینا مودەڕیس، رۆژنامەنوس و چالاکی بواری مافەکانی ژنانە، بی بی سی لەبارەیەوە نوسیویەتی: بەهۆی بەشداریکردنی لە خۆپیشاندانەکانی کاتی شۆڕشی "ژن، ژیان ئازادی"یەوە و تۆمەتی دروستکردنی پڕوپاگەندە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران، سزای ٢١ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندراوە و هێشتا لە زیندانە، بەڵام ورە و هیوای ئەو هەرگیز نەلەرزیوە.