* نەوژین
کامالا هاریس، جێگری سەرۆکی ئێستای ئەمریکا، بەفەرمی بوە کاندیدی پارتی دیموکرات بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا، کە بڕیارە لە ٥ـی تشرینی دوەمی ئەمساڵ، بەڕێوەبچێت.
مسۆگەربونی ئەم پێگەیە بۆ هاریس، دوای پێنج رۆژ لە دەنگدانی ئۆنڵاینی نوێنەرانی پارتی دیموکرات دێت، تێیدا ٩٩٪ـی نوێنەران دەنگیان بە هاریس دا، بۆ ئەوەی ببێتە کاندیدی فەرمی.
کامالا هاریس، لە خێزانێکی کۆچبەر لەدایکبوە، ئەو وەک چۆن بو بە یەکەمین ژن کە پۆستی جێگری سەرۆکی ئەمریکا بەدەستبهێنێت، دەبێتە یەکەمین ژنیش لە نەژادی رەشپێستەکان لە مێژوی ئەمریکادا، کە بوبێتە کاندیدی فەرمیی پارتێکی سیاسی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی وڵاتەکە.
هاریس، پێشتر رایگەیاندوە کای جدی دەکات لەسەر پرسی پاراستنی مافی لەباربردنی مناڵ لەلایەن دایکانەوە.
رۆژی (٢٤ـی حوزەیرانی ٢٠٢٢)، دادگای باڵای ئەمریکا، یاسای لەباربردنی مناڵی هەڵوەشاندوە، کە دەقی یاساکە دەیوت: "ژنان بە هەڵبژاردەی خۆیانە مناڵی نێو سکیان لەبار ببەن یاخود نا". هەروەک دەقی یاساکەی گۆڕی بە: “هیج ژنێک مافی ئەوەی نیە مناڵێک لەبار ببات کە تەمەنی گەشتبێتە ١٥ هەفتە".