* نەوژین
لە ئاکرێ ژنێک خنکێندرا و پۆلیسیش دەڵێت: براکەی ئەنجامدەری تاوانەکەیە و دەستگیرمانکردوە.
لەمیانی راگەیەندراوێک دا پۆلیسی ئاکرێ دەڵێت: لە سەنتەری قەزای ئاکرێ ـی سەر بە پارێزگای دهۆک، لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی برایەک خوشکەکەی خۆی خنکاندوە. بەبێ ئەوەی رونکردنەوەی زیاتر لەبارەی کێشەکەوە بدات.
ئاشکرایشیکردوە: لەدوای روداوەکە براکەیان دەستگیرکردوە و دانی بە تاوانەکەی دا ناوە، هەروەک بەپێی مادەی ٤٠٦ لە سزادانی عێراقی کە تایبەت بە کوشتنی بە ئەنقەستە راگیراوە.
پۆلیس لەبارەی ناسنامەی ژنە کوژراوەکە، دەڵێت: ناوی (پ،ت،ع)، تەمەنی ٣٨ ساڵ بوە و تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی دهۆک کراوە، هەروەک براکەیشی بەناوی (ج،ت،ع) تەمەنی ٣٥ ساڵە.