* نەوژین
ئێوارەی ئەمڕۆ لە ناحیەی رزگاری سەربە کەلار کچێک بە خنکان گیانی لەدەست دا.
رزگار لەتیف، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار، بە نەوژینی راگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە، کچێک کە بە خنکان گیانی لەدەست دابو، هێنرایە نەخۆشخانەی فریاکەوتن.
رونیکردەوە: کچەکە بەناوی (ژ.م.م)، تەمەنی ٢٣ ساڵ بوە و نیشتەجێی ناحیەی رزگاری سەر بە کەلار بوە، هەروەک بۆ توێکاری تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی کەلار کراوە.
نەوژین دەزانێت کچەکە بە هەڵواسین گیانی لەدەست داوە، بەڵام هێشتا نازانرێت خۆی هەڵواسیەوە یان نا، هەروەک پۆلیس دەربارەی روداوەکە تاوەکو ئێستا هیچ رونکردنەوەیەکی بڵاونەکردوەتەوە.
ئەمە دوەم حاڵەتی کوشتن یان خۆکوشتنی ژنانە لەم مانگەدا لە کەلار تۆماردەکرێت.