ژنێكی کورد كاندیدە بۆ پارلەمانی بەریتانیا

2024/07/04    280 جار بینراوە


* نەوژین

ئەمڕۆ رۆژی هەڵبژاردنی پارلەمانە لە بەریتانیا، لەنێو کاندیدەکان ژنێکی کورد هەیە، کە کاندیدی پارتی پارێزگاران، پارتی فەرمانڕەوای وڵاتەکەیە.

یاسەمین ئەتروشی، ئەو ژنە کوردەیە کە کاندیدە لەسەر لیستی پارتی پارێزگاران، دەڵێت: لەمێژو دا یەکەم کوردم لەسەر ئەم پارتە کاندیدکراوم.

دەشڵێت: کاندید بونم وەک ژنێک و وەک کوردێک روبەڕوی ئاستەنگی زۆری کردومەتەوە، تەنانەت لەنێو پارتەکەی خۆشم، من بەوهۆیە لە دژی پارتەکەم وەستامەوە، لەکاتێکدا وەستانەوەم بەرامبەریان تەواوی پیشە سیاسیەکەمی خستە مەترسییەوە، بەڵام من ئەو کارەم ئەنجام دا لەپێناو ئەوەی جارێکی دیکە شتی هاوشێوە بەرامبەر ژنە کاندیدێکی دیکە نەکرێت.

ئەو تەمەنی ٢٩ ساڵە و دەرچوی زانکۆی ئۆکسفۆردە، باوکی خەڵکی دهۆکە و دایکیشی کۆیە، ئێستا دانیشتوی بەریتانیان و یاسەمین لەوێ لەدایکبوە. 

بۆ هەڵبژاردنی پارلەمانی بەریتانیا، ٤٦ ملیۆن کەس مافی دەنگدانیان هەیە بۆ ئەوەی ٦٥٠ ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی شانشینی یەکگرتوی بەریتانیا بۆ پێنج ساڵی دیکە هەڵبژێرن. 
 
 



Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,650,471     ژمارەی میوان 610

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە