'لەنیا' هاوڵاتیان فێری زمانی جەستە و پرۆتۆکۆڵ و دیپلۆماسیەت دەکات

2024/06/22    383 جار بینراوە


* نەوژین، بەنان فاروق

وەک یەکەم کەس لە شاری هەولێر، خۆبەخشانە ئەکادیمیایەکی تایبەت بە زمانی جەستە و دیپلۆماسی و ئەتەکێتی دامەزراندوە، گلەیی ئەوەدەکات هیچ کەس و لایەنێک هاوکاری نیین لەبەرەوپێشبردنی ئەکادیمیاکەی، دەشڵێت: گەر لێرە هاوکاری نەبن، بەناچاری دەچێتە وڵاتی ئەمریکا و لەوێ درێژە بە پڕۆژەکەی دەدات.

لەنیا جەمال، ٣٦ ساڵ، لەدایکبوی شاری سلێمانی و نیشتەجێی شاری هەولێرە، هاوسەرگیری کردوە و دایکی مناڵێکە، خاوەنی بڕوانامەی بەکالۆریۆسە لە دەرونناسی و ماستەر لە زانستی زمانی جەستە، ماوەی حەوت ساڵە ئەکادیمیایەکی تایبەت بە زمانی جەستەی لە شاری هەولێر کردوەتەوە.

وەکخۆی بۆ نەوژینی گێڕایەوە: بڕوانامەکەم لەنێو کورد دا نامۆیە و تاکە کوردم خاوەنی بڕوانامەی ماستەرم لە زانستی زمانی جەستە، ویستم بە بڕوانامەکەم خزمەتێک بە خەڵکی کوردستان بکەم، بۆیە ئەکادیمیایەکم بەناوی (ئەکادیمیای زمانی جەستەی ئەمریکی) دامەزراندوە.

لەنیا، ئەکادیمیاکەی لە ساڵی ٢٠١٦ دامەزراندوە، تێیدا کاری راهێنان و راوێژکاری دەکات و خزمەتگوزاری لە بوارەکانی: زمانی جەستە، ئەتەکێت، پڕۆتۆکۆڵ، سەرکردایەتی، هونەری بێژان، بنیاتنانی تواناکانی تاک و گەشەپێدان دیپلۆماسییەت بە کردنەوەی خول و وۆرک شۆپ، پێشکەشدەکات.

جگە لە کاری ئەکادیمیاکەی، هاوکات چالاکی بواری ژنان، ئاشتی و گەنجانیشە، وەکخۆی دەڵێت: براوەی چەندین خەڵات و مەدالیای نێودەوڵەتیم لەو بوارانە و هاوکات براوەی مەدالیای باشترین دیپلۆماتم. 

ئەو وەکو چالاکی ژنان بەشداری لە چەندین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی کردوە، کۆتا کۆنفرانس کە بەشداری تێداکردوە کۆنفرانسی باشترین دیپلۆمات بو کە لە شاری دوبەی بەڕێوەچو.

لەبارەیەوە وتی: لە کۆنفرانسەکەدا ١٥٠ کەس لە ٧٥ وڵاتی جیاوازەوە بەشداربون، یەکەمجار بوە کورد بەشداریی لەو کۆنفرانسەدا بکات.

لەنیا، لە ئەکادیمیاکەیدا لەگەڵ ستافێکی ١٠ کەسی کاردەکات، گلەیی ئەوەی هەیە هیچ لایەنێک هاوکاری نیین لەکارەکەی.

وتی: هەرچەندە ئەکادیمیاکەم کارێکی مرۆڤدۆستیە و بۆ خزمەتی خەڵکی کوردستانە، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ کەس و لایەنێک ئامادەییان دەرنەبڕیوە کە هاوکاریمان بکەن، ئەوەش سەرباری ئەوەی بە چەندین کەس و لایەنم وتوە تاوەکو هاوکاریمان بکەن، بۆ ئەوەی بتوانین بەردەوام بین لە خزمەتکردن.

زیاتر وتی: بەهۆی ئەوەوە توشی ئاستەنگی بومەتەوە لە بەڕێوەبردنی پڕۆژەکەم، چونکە داهاتی کارەکەم کەمە و بەشی موچەی ستافەکەم ناکات.

پلانی داهاتوی کردنەوەی کۆرس و خولی ئۆنلاینە، ئەوەش بەهۆی نەبونی پاڵپشتی دارایی پڕۆژەکەی.

وتی: بێهیوا بوم لەوەی یارمەتی بدرێم، بۆیە پلانی گەڕانەوەم هەیە بۆ ئەمریکا، تاوەکو لەوێ گرنگی بە کارەکانی ئەکادیمیاکەم بدەم و بەرەوپێشەوەی ببەم.

زیاتر وتی: بەڵام لەگەڵ ئەوەش دا پلانی ئامادەکردنی کۆرس و خولی ئۆنلاینم هەیە، تاوەکو خەڵکی ئێرە و هەمو ئەوانەی کوردن 



Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,650,513     ژمارەی میوان 652

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە