* نەوژین
دیانا غەفور، کە کچێکی کوردە، بۆ هەڵبژاردنی یەکێتی ئەوروپا کە بڕیارە مانگی داهاتو بەڕێوەبچێت، کاندیدی حزبێکی سویدییە.
ئەو لە پەڕە تایبەتیەکانی خۆی لە سۆشیاڵمیدیا بڵاویکردوەتەوە، لەسەر لیستی سۆسیال دیموكراتەكانی سوید، کاندیدە بۆ بون بە پارلەمانتار لە پارلەمانی یەکێتی ئەوروپا لە هەڵبژاردنی خولی دەیەمی پارلەمانەکەدا کە بڕیارە مانگی داهاتو بەڕێوەبچێت.
دەڵێت: وەک کچێکی کورد خۆم کاندیدکردوە بۆ پارلەمانی ئەوروپا، چونکە دەمەوێت لەگەڵ هاوکارەکانم لەوێ پرسی کورد بە جیهان زیاتر بناسێنم و کاری لەسەر بکەم، هەروەک دەمەوێت کار لەسەر پرسەکانی ژنان و ژینگەش بکەم.
پارلەمانی یەکێتی ئەوروپا، لە ٧٠٥ کورسی پێکهاتوە، کە لە نێوان ٢٧ وڵاتی ئەندامی یەکێتییەکەدا دابەشکراوە.