* نەوژین
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی هەشتی مارس لە ژنان دەکات و دەڵێت: به هه‌مو توانايه‌ك به‌ڕوى هه‌ر بير و وته و سته‌م و ده‌ستدرێژى و هه‌راسانكردن و ناهه‌قيه‌ك دا ده‌وه‌ستينه‌وه كه به‌رامبه‌ر به ئافرەتان بكرێت.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە يادى هه‌شتى مارس، ڕۆژى جيهانی ژنان، دەڵێت: وه‌ك هه‌ميشه به‌وپه‌ڕى بڕوا و تواناوه هاوكار و پشتيوانيانی ژنانم و هيواى به‌ره‌وپێشچونى به‌رده‌وام و سه‌ركه‌وتنيان بۆ ده‌خوازم.
دەشڵێت: له‌م ياده‌دا به رێز و پێزانينه‌وه هه‌مو ئه‌و ئافره‌ته بوێرانه به‌بيرده‌هێنينه‌وه كه له كاروانى خه‌باتيان دا بۆ پاراستن و به‌رگرى له مافه‌كانيان سه‌ريان نايه‌وه، يان به ناهه‌ق بونه قوربانى توندوتيژى و بير‌ى توندڕه‌وى و دواكه‌وتويى، دووپاتى ده‌كه‌ينه‌وه به هه‌مو توانايه‌ك به‌ڕوى هه‌ر بير و وته و سته‌م و ده‌ستدرێژى و هه‌راسانكردن و ناهه‌قييه‌ك دا ده‌وه‌ستينه‌وه كه به‌رامبه‌ر به ئافرەتان بكرێت.
جەختیش دەکاتەوە: له كاتێكدا به گه‌شبينى و به چاوى ئومێده‌وه له كارايى و به‌شدارى و هاوبه‌شى ئافره‌تان له هه‌مو بواره‌كانى ژيان دا له كوردستان ده‌ڕوانين، دوپاتى ده‌كه‌ينه‌وه كه خوازيارى زياترين و وه‌ك هه‌ميشه له كار و هه‌وڵ و كۆششمان به‌رده‌وام ده‌بين بۆ فه‌راهه‌مكردن و مسۆگه‌ريى زياترى رۆڵ و ئاماده‌ى و ده‌رفه‌ت و پێگه‌ى ئافره‌ت له هه‌مو كايه و بواره‌كانى ژيان دا، هه‌ر لێره‌دا داواكارين لايه‌نه سياسييه‌كان له هه‌ڵبژاردنى داهاتودا گرنگى زياتر به كانديدكردنى ژنان بده‌ن.
باسلەوەشدەکات: كۆمه‌ڵگه‌يه‌كى ئازاد و شارستانى پێشكه‌وتو كه ئارام و ئاسوده بێت، كه نه‌وه‌يه‌كى دروست و به توانا پێبگه‌يه‌نێت و داهاتويه‌كى باشتر بنيات بنێت، به‌بێ ئازادى و يه‌كسانى و مافه‌كانى ئافره‌تان نايه‌ته دى، بۆيه ئه‌ركى هه‌مومانه له‌سه‌ر هه‌مو ئاسته‌كانى كۆمه‌ڵگه به‌م بڕوا و تێگه‌يشتنه‌وه، پشتيوانى له خه‌باتى ژنان بكه‌ين و تا سه‌ركه‌وتن له‌گه‌ڵيان دا بين.