* نەوژین
ئەمڕۆ لە شاری هەولێر چوار کەس بەتۆمەتی رفاندنی کچێکی تەمەن ١٦ ساڵ و دەستدرێژییکردنەسەری، دەستگیر کران.
لە راگەیەندراوێک دا بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر، رایگەیاند: ئەمڕۆ (١٧ـی شوبات)، بە فەرمانی دادوەر و بە تۆمەتی رفاندن و دەستدرێژییکردنە سەر کچێکی تەمەن (١٦) ساڵان، چوار تۆمەتبار دەستگیرکراون.
ئاشکرایشکرد: تۆمەتباران لەدوای رفاندنی کچەکە، بۆماوەی چەند رۆژێک لە شوقەیەک دەستبەسەریان کردوە و دەستدرێژیی سێکسیان کردوەتە سەری.
رونیشیکردوەتەوە: تۆمەتباران بە فەرمانی دادوەر راگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوام دەبێت.