* نەوژین
ژنێکی کوردێک لە کەنەدا بە یەکێک لە ١٠٠ ژنی کاریگەری وڵاتەکە دیاریکرا.
ئاشنا عەلی، خانمە چالاکی کوردی دانیشتوی شاری تۆرنتۆ لە کەنەدا، بە یەکێک لە سەد ژنی کاریگەری ئەو وڵاتە دیاریکرا.
ئەو، دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری ستراتیژی و گەشەسەندنە لە کۆمپانیای (ئەنتی ھیرۆیین میدیا) و راوێژکارێکی ناسراوە بۆ ئەزمونی کارکردنی لە بواری ستراتیژیی پەیوەندی و کاریگەری کۆمەڵایەتی.
کاریگەرترین ١٠٠ ژنی کەنەدی، ساڵانە لەلایەن تۆڕی WXN (جێبەجێکاری ژنان)ـەوە دیاریدەکرێن و وەک ماڵپەڕەکە لەبارەیانەوە ئاماژەیپێکردوە: ئەو ژنانەی لە لیستەکە دا هەن بریتین لەو ژنانەی وڵاتەکە، کە جیاوازی و گۆڕانکار لەو بوارە دروستدەکەن کە کاری تێدادەکەن و چالاکانە داهاتویەکی گشتگیرتر لە قاڵب دەدەن، بەتایبەتی لە بوارەکانی کەم نوێنەرایەتی دا.