لە باکوری کوردستان لەماوەی ساڵێک دا (٣٧) ژن کوژراون

2023/11/28    296 جار بینراوە

 

* نەوژین

بەپێی ئامارێکی نافەرمی، لەناوچەکانی باکوری کوردستان، لەماوەی ساڵێک دا (٣٧) ژن کوژراون و (٨) ژنیش خۆیان کوشتوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤ- لقی ئامەد، راپۆرتێکی سەبارەت بە توندوتیژی دژ بە ژنان لە شار و ناوچەکانی باکوری کوردستان "ناوچە کوردییەکانی تورکیا" بڵاوکردوەتەوە و تێیدا ژمارەی ئەو ژنانەی کوژراون، خۆیان کوشتوە و بە گوماناویی گیانیان لەدەستداوە، ئاشکرادەکات.

بەپێی راپۆرتەکە لە رۆژی (١-١١-٢٠٢٢) تاوەکو رۆژی (١-١١-٢٠٢٣) لە ناوچەکانی رۆژهەڵات و باشوری رۆژهەڵاتی تورکیا کە دەکاتە باکوری کوردستان، (٣٧) ژن کوژراون، (٨) ژن خۆیان کوشتوە و (٨) ژنی دیکەش لە ئەنجامی توندوتیژیە کۆمەڵایەتیەکان کوژراون، ئەوەش لەکاتێکدایە گیان لەدەستدانی (٣٤) ژنی دیکەش جێگەی گومانە.

هاوکات بەپێی ئاماری ماڵپەڕی وەستاندنی کوشتنی ژنان (KCDP) لە ماوەی ئەمساڵ دا (٣٥٧) ژن لە وڵاتی تورکیا کوژراون، هەر بەپێی داتاکانی ئەو ماڵپەڕە ژمارەی ئەو ژنانەی لە ماوەی ١٥ ساڵ دا لە وڵاتەکە کوژراون، گەیشتوەتە (٦٣٧٤) ژن.



Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,377,946     ژمارەی میوان 989

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە