سەرۆکی حکومەت: کاردەکەین بۆ بنبڕکردنی دیاردەی توندوتیژی دژ بە ئافرەتان

2023/11/25    280 جار بینراوە

 

* نەوژین

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دەڵێت: وەکو حکومەت کاردەکەین بۆ بنبڕکردنی دیاردەی توندوتیژی دژ بە ئافرەتان، دەشڵێت: پابەندین بە پاراستنی مافەکانی ئافرەتانی کوردستان.

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، لە راگەیەندراوێک دا بەبۆنەی رۆژی جیهانی بەرنگاربونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان، دەڵێت: لەم رۆژە دا پابەندبونی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە پاراستنی مافەکانی ئافرەتانی کوردستان و روبەڕوبونەوەی توندوتیژی بە گشتی و توندوتیژی بەرامبەر ئافرەتان بە تایبەتی، دوپات دەکەینەوە.

دەشڵێت: حکومەتی هەرێم بەردەوامە لە کارکردن لەپێناو بنبڕکردن و سنوردانان بۆ دیاردەی توندوتیژی دژی ئافرەتان، لەڕێگەی بەهێزکردنی پێگەی ئافرەتان لەناو حکومەت و جێبەجێکردنی یاساکان و کاراکردنی رۆڵی دادگاکان و دەستگیرکردن و بە سزاگەیاندنی تاوانباران.

رۆژی (٢٥ـی نۆڤەمبەر) لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بە رۆژی جیهانی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان دیاریکراوە، ساڵانە لەم رۆژەدا لەسەر ئاستی جیهان چالاکی جۆراوجۆر بەڕێوەدەچێت.
 



Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,376,988     ژمارەی میوان 298

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە