* نەوژین
سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایدەیەگەینێت، به‌رامبه‌ر به هه‌ر جۆره توندوتيژييهک دژ بە ئافرەتان و ههراسانكردنيان له هه‌ر كوێ و به هه‌ر پاساوێك بێت، دهوهستنەوە، دەشڵێت: پاڵپشتی كه‌مپینی ١٦ رۆژه‌ى كار و چالاكييه‌كانى بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان دەبین.
لە راگەیەندراوێک دا، ئەمڕۆ بەبۆنەی رۆژی جیهانی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، دەڵێت: له‌م رۆژه‌دا یادی هه‌مو ئەو ئافرەتانە دەکەینەوە کە ستهميان لێكراوە لەبەر رەگەز و جیاوازییان، ژیانیان لێ سەندرایەوە، هیچ شتێک دادی ئازارى گەورەی خێزان و دایک و باوکانى ئه‌و قوربانييانه نادات، تاكه دڵنه‌وايى بۆ ئه‌وان ته‌نها ئه‌وه‌يه هه‌مومان پێكه‌وه كاربكه‌ين بۆ ئه‌وه‌ى دادوه‌رى بۆ قوربانييان جێبه‌جێ بكرێت.
رایشیگەیاندوە: به‌رامبه‌ر به هه‌ر جۆره توندوتيژييهک دژ بە ئافرەتان و ههراسانكردنيان له هه‌ر كوێ و به هه‌ر پاساوێك بێت، ده‌وه‌ستینه‌وه.
جەختی لەوەشکردەوە: به پێزانينه‌وه له رۆڵى خانمانى چالاكوان و مامۆستايانى ئايينى و هه‌مو ئه‌وانه دهڕوانين كه به هه‌ر شێوه‌يه‌ك بێت، بۆ باشتركردنى دۆخى ئافره‌تان كار ده‌كه‌ن، هەروەک پاڵپشتی کەمپینی ١٦ رۆژه‌ى كار و چالاكييه‌كانى بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان دەبین.
رۆژی (٢٥ـی نۆڤەمبەر) لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بە رۆژی جیهانی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان دیاریکراوە، ساڵانە لەم رۆژەدا لەسەر ئاستی جیهان چالاکی جۆراوجۆر بەڕێوەدەچێت.