* نەوژین
زانكۆی سلێمانی لەبارەی روداوی سوکایەتییکردن بە کچە پەیامنێرێک لەلایەن مامۆستایەکییەوە، رونکردنەوەیەکی بڵاوکردوەتەوە و دەڵێت: وشه نه‌شیاوه‌كانی ئه‌و مامۆستایه به‌رامبه‌ر به كچه رۆژنامه‌نوسەکە ره‌تده‌كه‌ینه‌وه و به مامه‌ڵه‌یه‌كی نه‌گونجاوی ده‌زانین.
دەشڵێت: سه‌رۆكایه‌تی زانكۆمان لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و مامۆستایه پێكهیناوه‌و سزای خۆی وه‌رده‌گرێت.
دوێنێ لەکاتی روماڵی گردبونەوەی مامۆستایانی ناڕازی لەبەردەم زانکۆی سلێمانی، کچە پەیامنێرێک روبەڕوی کەسێک بوەوە کەخۆی بە مامۆستای زانکۆ ناساند و لەبری وەڵام دانەوەی پرسیاری پەیامنێرەکە پێی وت: تۆ هاتویتە ئێرە و خۆت جوانکردوە، تاوەکو کەسێک لێرە بتبینێت و شوبکەیت.