راپەڕین: کچێک بە خنکان گیانی لەدەستدا

2023/10/24    572 جار بینراوە

 

* نەوژین

لە سنوری ئیدارەی راپەڕین کچێک بە خنکان گیانی لەدەست دا و لەسەر روداوەکەش هیچ کەس دەسگیرنەکراوە.

بەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە (٢٤ـی تشرینی یەکەم) تەرمی کچێک لە قەزای حاجیاوا سەر بە ئیدارەی راپەڕین بە خنکاوی لەماڵی خۆیان دۆزرایەوە. 

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست نەوژین کەوتون، کچەکە بەناوی (سەنگین قادر)، ٢٥ ساڵ تەمەنی بوە، هێشتا نازانرێت خۆی خنکاندوە یاخود خنکێندراوە و بۆ ئەو مەبەستە لێکۆڵینەوە لە روداوەکە دەستی پێکردوە. 

هاوکات ئیفادە لە کەسوکارەکەی وەرگیراوە، بەڵام لەسەر روداوەکە هیچ کەس دەستگیرنەکراوە.



Newjin.net - 2025
ژمارەی سەردان 2,485,974     ژمارەی میوان 836

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە